پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئێڤین

لوقمان عەلیزادە، بەندکراوی ئایینی تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی گوندی “سەراوقامێش“ی سەر بە شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ئێڤین لە ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لوقمان عەلیزادە لە بەندیخانەی ئێڤین تووشی عفوونه‌تی توندی ڕیخۆڵە بووە و پێشتریش جارێک نەشتەرگەری بۆ کراوە به‌ڵام به‌ ته‌واوی پڕۆسه‌ ده‌رمانیه‌كه‌ی تێپه‌ڕ نه‌كردووه‌ و ئێستا به‌هۆی بێبه‌شكران له‌ ده‌رمانی پێویست گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراوه‌ و تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه‌. لوقمان عه‌لیزاده‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *