پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له‌ زیندانی ورمێ

بنه‌ماڵه‌ی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ورمێ له‌ په‌یامێكدا باسیان له‌ دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی ناوبراو كردووه‌ و خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی به‌ ڕزگار بوون.

به‌ وته‌ی ژینۆ كچی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌، ڕزگار به‌دوای به‌ڵێنی به‌رپرسانی قه‌زایی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی، مانگرتنه‌كه‌ی شاكاندووه‌ به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و ناوبراویان بۆ به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گواستووه‌ته‌وه‌. ژینۆ له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی باوكییه‌ و داوا له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات بچن به‌ هانایانه‌وه‌ و گیانی باوكی له‌ مه‌ترسی ڕزگار بكه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *