پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکانی چوار ئەندامی کادری دەرمان لە شنۆ، قوروە و سەبزەوار

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار ئەندامی کادری دەرمان لە شارەکانی شنۆ، قوروە و سەبزەوار، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو چوار شارومەندە بە ناوەکانی “ڕێبین مەولوودی، موسا مەخدومی، یوسف دێهقانی و عەلی ڕەحیمی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کاون. جێگای ئاماژەیە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *