پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و شنۆ

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچ کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئارام ئەمینی“، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز، و “سلێمان ڕەسووڵی“، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون. شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *