پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٢٣٩ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٣٩ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای سنە و کرماشان، بە تۆمەتی ئەندامێتی و ڕێکخستنی نەهێنی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، میدیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندووە کە لە پارێزگای سنە ٨٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها ئەندامی ڕێکخستنی نەهینی ئەو حیزبانە” دەستبەسەر و ڕەوەندی لێپرسینەوەیان دەستیپێکردووە. لە هەمان کاتدا ڕایگەیندراوە کە ١٥٥ کەسی دیکەش لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەرکران، کە ٤ کەسیان تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل” و ٧ کەسی دیکەشیان تۆمەتی “داڕێشتنی پیلان بۆ سەر ناوەندە حوکمییەکان” بەسەریاندا سەپێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *