پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی پیرانشار بە ناوی “عوسمان بایەزیدی“، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *