پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گردبوونەوەی هاووڵاتییان و بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی لە بەردەم گرتووخانەی قزڵحەسار

سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی لە بەردەم گرتووخانەی قزڵحەساری کەرەج گردبوونەوە.
ئەم گردبوونەوەیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ هەردوو بەندکراوی سیاسی، میلاد ئەرموون و نەوید نەجاران بەڕێوە چوو. بەشداربووان، وێڕای شەرمەزارکردنی بڕیارەکانی دەزگای دادوەری، داوایان کرد جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە دەستبەجێ ڕابگیرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *