پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌

 

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌ردین مه‌ولوودی” به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شاری سنه‌، له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه‌، بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ ڕاگوێزراوه‌ و له‌ پێنج مانگی ڕابردوودا، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *