پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر ئیبراهیم خیشکار له‌ مه‌ریوان

ئیبراهیم خیشکار، خەڵکی گوندی “دەل“ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم“، سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٦ مانگ بەندکرانی ته‌عزیری بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی زانیارییه‌كان، ئەو سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای بانگکرانی ناوبراو بۆ دادگای ئینقلابی مەریوان بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌و سزایه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت. شایانی باسە کە، ئیبراهیم خیشكار ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش یك مانگ به‌ندكران به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *