پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی ٨ مانگ سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكوانێكی خه‌ڵكی سه‌قز

“بێهرووز فه‌یزی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم” حوكمی ٨ مانگ به‌ندكرانی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراوله‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ واتە ڕۆژێك پاش مانگرتنی گشتی له‌ كوردستان کە دژ به‌ سزای سێدراه‌ی “وریشه‌ مورادی و په‌خشان عه‌زیزی” بە رێوەچوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٤ ڕۆژ ڕاگرتنی له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، به‌ دانانی بارمته‌ی ٦٠٠ ملیۆنی، به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *