ئیسماعیل خانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵەی کورد و خەڵکی هەمەدان، هەروەها یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سەرجەم ٤ ساڵ و یەک مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی هەمەدانەوە، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە» بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو.
سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر ئیسماعیل خانی لە هەمەدان


