پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كوژران و برینداربوونی ٢١ كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سووریه‌

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٩ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی بانیاس و به‌ هۆیه‌وه‌ منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به ‌وته‌ی میدیاكانی سووریا، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی نشینی له‌ لێوارئاوه‌كانی بانیاس كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، منداڵێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ هێرشێكی دیكه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵا له‌ شاری حۆمس، شه‌ش كه‌س كوژراون كه‌ سێ كه‌سیان سه‌ربازی سووری بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *