پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كوژرانی هاووڵاتیێك له‌ وه‌رمێ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌بێ ئاگاداری پێشتر و  به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیهێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه‌ به‌ ناوی “محه‌ممه‌د حسێن زاده‌” و دانیشتووی شارۆچكه‌ی “ته‌ریزلو“ی ورمێ بووه‌، ناوبراو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ و به‌ بێ ئاگاداری دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سرێژی گوڵڵه‌ و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئه‌م كرده‌وه‌ دژه‌ مرۆییانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌ زانیاریێك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *