لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی بەلووچ لە گرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ کرا. ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “محەممەد عارف شەبخەش” دوو ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کرابوو. ناوبراو لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە نەیارەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو و ڕۆژی ڕابردوو، سزاکەی بە شێوەیەکی نهێنی و بێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی جێبەجێ کرا.
لە سێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی بەلووچ لە گرتووخانەی زاهیدان


