پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

لە سەر کار دەرکردنی ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی پارس سیستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی پارس سیستان لە شاری زاهدان لە سەر کار دەرکراون و وڵامی داخوازییەکانیان نادرێتەوە.

بە وتەی کرێکارانی ناڕازی، بەرپرسانی ئەو شیرکەتە نەک تەنیا ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانیان لە سەر کارەکانیان دەرکردووە، بەڵکوو حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان پێ نەدراون و ئەمەش بووەتە هۆی خراپی دۆخی ژیانیان. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران خوازیاری گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کارەکانیان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *