پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی حه‌وت ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی حه‌وت لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ تۆمه‌تی سووتاندنی بنكه‌ی به‌سیج له‌ شه‌قامی نامجوی شاری تاران، له‌ ئارادایه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ كه‌ ناوه‌كانیان بریتیه‌ له:‌ “محه‌ممه‌د ئه‌مین بیگله‌ری، شاهین واحد په‌ره‌ست، شه‌هاب زوهدی، ئه‌بولفه‌زل سالحی، ئه‌میرحسێن حاته‌می، یاسر ڕه‌جایی فه‌ر و عه‌لی فه‌هیم“، به‌ تۆمه‌تی “فساد فی العرض“، “سووتاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان” و “ساز كردنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ته‌نیا پاش كه‌متر له‌ مانگ به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *