پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری ته‌رق ڕوود دژ به‌ چالاكی كانگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی شاری “ته‌رق ڕوود” سه‌ر به‌ پارێزگای ئیسفه‌هان، دژ به‌ چالاكی كانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی چالاكییه‌كانی كانه‌كان له‌و پارێزگایە سرووشتی ناوچه‌كه‌ تووشی زیانێكی زۆر بووه‌ و هه‌روه‌ها ژیانی خه‌ڵك تێكدراوه‌. خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ چالاكییه‌كانی كانگه‌كان، بایه‌خ دان به‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، سزادانی تاوانبارانی دژ به‌ ژینگه‌ و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی خه‌ڵك بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *