پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕوونی چارەنووسی عوسمان مامە

بە پێی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە ٢ ساڵ و ٢ مانگە “عوسمان مامە” تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا هیچ هەواڵێک سەبارەت بەو بەندکراوە لە بەردەستدا نییە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لەڕەوتی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی“دا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەکانی ئەو ناوەندە ڕاگوێزرا. بنەماڵەی ئەو بەندکراوە چەندین جار بۆ زانینی هەواڵێک لەبارەیەوە سەردانی دەزگای قەزایی و ئەمنی ڕژیمیان  کردووە، بەڵام تاکوو ئێستا نەک تەنیا هیچ زانیارییەک، بەڵکو مافی تەنانەت یەک پەیوەندی تەلەفونیانیشان  پێ نەدراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *