پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هاتنی بوومەلەرزەیەک بە ڕێژەی ٥ پلە لە گیلانغەرب

یانی چوارشەممە ١٦ی گوڵان، بوومەلەرزەیەک بە ڕێژەی ٥ پلە ناوچەی دەوروبەری گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشانی هەژاند.

بەپێی داتا تۆمارکراوەکان، ناوەندی بوومەلەرزەکە بە قووڵایی ٩ کیلۆمەتری زەوی و لەناو ناوچەی گیلانغەربدا بووە. هەروەها دوای ئەم بوومەلەرزەیە دوو بوومەلەرزەی تریش بە ڕێژەی 2.8 و 3.0 لە هەمان ناوچە و دەوروبەری خانەقین تۆمار کراون. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *