ڕۆژی هەینی، ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر دەڤەری چۆمان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، و دەنگی سێ تەقینەوە لە ناوچەکەدا بیسترا.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن درۆنێک بنکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەو ناوچەیە کردووەتە ئامانج. هاوکات ڕاپۆرت لەبارەی هەوڵی تێکشکاندن و بەرپەرچدانەوەی چەند درۆنێک لە ناوچەکەدا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام وردەکاریی هێرشەکان و ژمارەی درۆنەکان هێشتا لە لایەن سەرچاوە سەربەخۆکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.


