پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۸ی ڕەشەمە، لە درێژەی هەڵسوکەوتە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان لە سنووری سلێمانی کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، کەمپەکانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچەی زڕگوێزەڵە لە ماوەیەکی کەمدا بۆ چەند جار بە مووشەک کرانە ئامانج و لە یەکێک لەو هێرشانەدا چوار مووشەک بەر شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکاندا کەوتوون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ کەس بریندار بوون و زیانێکی ماددیش بە شوێنەکان گەیشتووە. هەروەها دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی داوایان لە دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەر کردووە کە بەهۆی ئەگەری هێرشەکان لە داهاتوودا شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *