پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

واژۆكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ له‌لایه‌ن مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ سووریه‌

واژۆكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ له‌لایه‌ن مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ سووریه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، پاش کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی قەسەدە و ئه‌حمه‌د شه‌رع سەرۆکی ته‌حریر شام و ڕێبه‌ری ئێستا حكوومه‌تی نوێی سووریه‌ لە دیمەشق، ڕێکەوتنێک به‌ ڕه‌زایه‌تی هه‌ر دوولا واژۆ کرا.

دەقی رێکەوتنەکە به‌م شێوه‌یه‌: ١– مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سووریاییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ رەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی. ٢– کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی سووریا مافی هاووڵاتی بوون و هەموو مافە دەستوریەکانی مسۆگەر دەکات. ٣– راگرتنی ئاگربەست لە سەراسەری خاکی سووریا. ٤– یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی باكووری سوریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی سوریا، بە دەروازە سنووریی و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییه‌كانه‌وه‌. ٥– گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سورییەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی ئه‌منیه‌تیان لەلایەن دەوڵەتی سووریا. ٦– پاڵپشتی‌کردنی دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی ڕژیمی ئەسەد و هەموو ئەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی ئاسایش و یەکپارچەیی وڵاتەکە دەبێتەوە. ٧– ڕەتکردنەوەی بانگەشه‌ی دابەش‌کردن، وتاری ڕق و هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی سووریا. ٨– لیژنە جێبەجێکارەکان هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامه‌كه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌ده‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *