پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

پشتیوانی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین له‌ مانگرتنی كامیۆنداران

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆنداران دووپات كرده‌وه‌.

به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: سڵاو له‌ خه‌ڵكی قاره‌مانی ئێران، ئێمه زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین له‌م وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌ پاڵپشتی له‌ كامیۆندارن و هه‌موو مانگرتووان ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی له‌ وره‌ی پۆڵایین و به‌رزیان ده‌كه‌ین. ئێوه‌ به‌ ته‌نیا نیین و ملیۆنان ئێرانی پشتیوانیتان لێ ده‌كات، دڵنیان بن كه سه‌رده‌كه‌وین. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ بریتین له‌:  خالد پیرزاده‌، ئاریه‌ن غوڵامی، ڕه‌زا ئێهتێمامی، ئازاد په‌یكه‌ریفه‌ر، په‌رویز ئه‌كبه‌ری، شه‌هریار به‌یات، ئه‌مین سۆخه‌نوه‌ر، موسته‌فا محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن، وه‌حید قه‌دیرزاده‌، به‌خیتار ساسانی، عه‌لی به‌هرام، ناسر ئه‌میرلوو و خوسره‌و مێهرگانزاده‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *