پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

په‌ره‌سه‌ندنی چاندنی خه‌شخاش له‌ پارێزگای كرماشان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چاندنی تۆمی خه‌شخاش له‌ شارستانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای كرماشان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، داوێنی چیاكانی ناوچه‌ی “دیزگه‌ران“ی سه‌ر به‌ شارستانی شاباد له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆ چاندنی خه‌شخاش به‌كار هێندراوه‌. پێشتریش چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی چاندنی خه‌شخاش له‌ شاره‌كانی هه‌رسین و سه‌حنه‌ هۆشداریان دابوو، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و سپای پاسداران پاڵپشتی له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌رهه‌م دێنن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *