پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

چالاكی ته‌بلیغی له‌ گوندی كانی دیناری مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگه‌ران و دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆمنیستی ئێران به‌ مه‌به‌ستی پیرۆز كردنی ساڵیادی دانه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ گوندی كانی دینار چالاكییه‌كیان به‌ڕێوه‌ برد.

لایه‌نگه‌ران و دووستانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكتی “پیرۆز بێت ١١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران“، “٩ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك فۆئاد مسته‌فا سوڵتانی له‌ بیر ناكه‌ینه‌وه‌“، په‌یمانیان له‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نوێ كرده‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ ئێران و كوردستان، به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ خه‌بات و تێكۆشان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *