پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕێزگرتن له‌ یادی كه‌یوان ده‌رویشی و هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵای له‌ شاری سنه‌

بنه‌ماڵه‌ی كه‌یوان ده‌رویشی و هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی، دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه‌، له‌ سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی كه‌یوان ده‌رویشی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌. هه‌وره‌ها دایكی هوومەن عەبدوڵڵاهی بە بڵاوكردنەوەی وێنەی مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی نووسی: ئەم پۆستەم بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵە و دایكانی دادخوازە. من ئارەزوو حسێنی دایكی ڕۆڵەی قارەمان هوومەن عەبدوڵڵاهیم، تا دوا هەناسە پێداگری له‌سه‌ر دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌م و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ناحه‌ق له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ كوژراون ده‌كه‌م. هیچ كەس ناتوانێت دەنگی دایكان و بنەماڵەی دادخوازان كپ بكات. هیچ دایكێكی جه‌رگ سووتاو نابێت لە ماتەمینی ڕۆڵەكەیدا دابنیشێ، ئه‌بێ تاوانكاران بە سزای تاوانەكانیان بگەن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *