پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کوژران و برینداربوونی چوار ئەندامی سپای پاسداران لە پاوە

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، پاش ڕووداوێکی چەکداری لە ناوچەی پاوە، چوار ئەندامی سپای پاسداران کوژراون یان بریندار بوون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو ڕووداوە لە دوای هێرشێکی چەکداری لەسەر هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەکانی دەوروبەری پاوە ڕوویداوە. سەرچاوە نزیکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو ئەندامی سپا لە شوێندا کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام هێزەکانی ڕژیم لە دوای ڕووداوەکە هەڵمەتی پشکنین و چاودێرییان لە ناوچەکە توندتر کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *