پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کەشاوەرزانی شاری ڕەوانسەر

بەیانی ئەمڕۆ، کۆمەڵێک لە کەشاوەرزانی چەندین گوندی شاری ڕەوانسەر، دژ بە پێنەدانی حەق ئاوەکانیان لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.

کەشاوەرزانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەتای بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی هەڵاوسان و خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتی هاووڵاتیان لە ئێران، بە بەردەوامی ئاوی پێویست بۆ کشتوکاڵیان لێ دەبڕن وئەمەش زیانێکی گوورە بە بەرهەمەکانیان دەگەینێت. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی پێدانی حەق ئاوە، سفتەی لە هەموو کەشاوەرزان وەگرتووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش لەو مافە بێبەش کراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *