ژمارەیەک لە کرێکارانی ڕۆژمزدی وێستگەی کارەبای ئێرانشەهر لە شارستانی بەمپوور، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە نەدانی مووچە و نادیاریی بارودۆخی پیشەییان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بە وتەی ئەم کرێکارانە، مووچەی مانگانەیان تەنانەت لە کەمترین مووچەی دیاریکراوی ئەنجومەنی باڵای کاریش کەمترە و هەمان بڕەپارەش زۆرجار بە چەندین مانگ دوادەکەوێت. ئەوان جەخت دەکەنەوە کە بەهۆی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی بەردەوامی تێچووی ژیان، ئەم کەممووچەییە و دواکەوتنی پارەدان بارودۆخی بژێوی خێزانەکانیانی خستووەتە دۆخێکی زۆر سەختەوە.
گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕۆژمزدی وێستگەی کارەبای ئێرانشەهر


