پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌مینی‌فه‌ر بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌مینی‌فه‌ر بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

محه‌ممه‌د ئه‌مینی‌فه‌ر، شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ پاش بانگكران بۆ دادسه‌رای نه‌غه‌ده‌ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا.

ڕۆژی ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، محه‌ممه‌د ئه‌مینی‌فه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش لێپرسینه‌وه‌ به‌ وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا و دواتر له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٢٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *