پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنەوەی مێهدی فەراحی شاندیز بۆ زیندانی ئێڤین

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان، “مێهدی فەراحی شاندیز” چالاک و بەندکراوی سیاسی پێشوو، پاش چەند مانگ ناڕوونی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی، بۆ بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوێزرا.

ناوبراو پێشووتر لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی وتنەوەی درووشم دژ بە خامنەیی، حوکمی ١٢ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپیندرابوو و لە ساڵی ١٣٨٩ هەتا ١٤٠١ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی رادەگیرا. ئەو چالاکوانە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانی ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی فەرهەنگیانی شاری تاران دەستبەسەر کرا و گرتووخانەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات ڕاگوێزرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *