پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ٤ كرێكار به‌ هۆی ڕووداوی كار له‌ كرمان و ورمێ

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤ كرێكار له‌ شاره‌كانی كرمان و ورمێ به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداوی كار بوون و ٢ كرێكار گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ ناوی “عه‌لیڕه‌زا مووساپوور” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “كاپیك” سه‌ر به‌ شاری “سه‌ڵماس”، به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌رزاییه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها سێ كرێكاری دیكه‌ ئیداره‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له‌ شاری كرمان، له‌ كاتی كار كردندا، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و یه‌كێك له‌ كرێكاران پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ ده‌ستدا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *