پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ منداڵ له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ منداڵ له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی جرمانه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و به‌وهۆیه‌وه‌ منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاقیان به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا، گوندی جرمانایان تۆپباران كردووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا سێ منداڵ به‌ سه‌ختی بریندار بوون كه‌ یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *