پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی شارومه‌ندێكی كانادایی له‌ خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك له‌ مانگی به‌فرانبار

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی كانادا له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ ئێران، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه‌.

ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كانادا به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌دا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و به‌ توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی هاووڵاتیان له‌ ئێران ده‌كات. شایانی باسه‌ كه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئەم هه‌واله‌ سه‌باره‌ت به‌ ناسناو و شوێنی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و شارومه‌نده‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *