پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری باسام

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌لێوه‌، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی “ئومید سه‌عیدی” به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری باسامی سه‌قز گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئومید سه‌عیدی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی “كانی درێژ”ی سه‌ر به‌ شارستانی دێولانه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی پاش ٨ ساعه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌مان ڕۆژ له‌ سنووری سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناوی “مێهرداد عه‌بدۆڵڵازاده‌” به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كردبوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *