پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی په‌ره‌ستارێكی گه‌نج به‌هۆی گوشاری كاری له‌ بووشێهر

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارێكی گه‌نجی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بووشێهر به‌ ناوی مه‌دینه عه‌باسی له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی گوشاری كاری تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و په‌ره‌ستاره‌ زه‌حمه‌تكێشه جه‌رگ و هه‌ر دوو گورچیله‌ی كچه‌كه‌یان به‌ نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ به‌خشیوه‌ و مه‌راسیمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ شاری بووشێهر به‌ڕێوه‌ چووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا كادری ده‌رمانی ئێران به‌رده‌وام له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌داون. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند په‌ره‌ستار به‌هۆی گوشاری كاری گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ هه‌زارن په‌ره‌ستار و پزیشك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *