پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

بەیانی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “موتەلیب خەیبەری” خەڵکی شاری بانە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٤ی بەیانی هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری “چۆمان“ی بانە، بە بێ هوشداری پێشوەختە ئەو هاووڵاتییەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە ئامانج گرتووە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتی ڕووداوەکە، موتەلیب خەیبەری هیچ کاڵایەکی قاچاخی پێ نەبوو نەبووە و پاش برینداربوونی، ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی بانە گواسترایەوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا. شایانی باسە  کە  تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تەرمەکەی هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *