پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئیدانەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە توندی ئەم کردەوەی ڕژیمی ئیدانە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە داخستنی گەرووی هورمز و بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و نابێت ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بخرێتە ژێر هەڕەشە یان ڕابگیرێت. هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە دژایەتی هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی باج بەسەر هاتوچۆ لە گەرووی هورمز و پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی ترانزێتی دەریایی لە گەرووی هورمز لە زووترین کاتدا دەکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *