پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بانگه‌وازی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ فڕانكفۆرت

به‌پێی بانگه‌وازێك كه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ كاتژمێر ٣ بۆ پێنجی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی فێوریه‌ی ٢٠٢٥، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دژ به‌ سزای سێداره‌ له‌ ناوچه‌ی “ئاڵتن ئووپه“ی فڕانكفۆرت به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌، بڕیاره‌ چالاكییه‌كه‌ به‌ دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و به‌ مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ سزای سێداره‌ و سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌ شاری فڕانكفۆرت به‌ڕێوه‌ بچێت. ڕێكخه‌رانی ئه‌و چالاكییه‌ داوایان له‌ هه‌موو چالاكانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان كردووه‌ تێدا به‌شدار بن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *