پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بانگهێشت ی ئومید ڕۆسته‌م پور چالاكی ژینگه‌یی له‌ شاری سنه‌

بانگهێشتی ئومید ڕۆسته‌م پور چالاكی ژینگه‌یی له‌ شاری سنه‌

 

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئومید ڕۆستەم پوور، چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی “سۆ“ی سەر بە شاری سنە، دوای بانگکران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

شایانی باسە کە، ئومید ڕۆستەم پوور سەرەڕای چالاکییەکانی له‌ بواری ژینگه‌پارێزی دا، لە بەشەکانی مافی ژنان و فێرکاری زمانی دایکی چالاکه‌ و پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه‌. تا کاتی داڕشتنی ئەم هه‌واڵه‌، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئه‌مجاره‌ی و ئه‌و تۆمەتانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *