14
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش له كانتۆنی عه‌فرین، پێنج كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، پێنج ئه‌ندامی بنهماڵهیهكێ خه‌ڵكی كانتۆنی عه‌فرین له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه ساڵانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی داعش له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بنه قوربانی و به‌شێكی زۆریان كه‌م ئه‌ندام ده‌به‌ن.