پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌، هه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخوازی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ و  گوشاره‌كانی حكوومه‌ت، هه‌زاران ژن و پیاو به‌ جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی ئاگری سه‌ركه‌وتنیان داگیرساندووه‌ و له‌گه‌ڵ مۆسیقا ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردووش دا مه‌راسمێكی گه‌وره‌ی نه‌ورۆز له‌ ناوچه‌ی كارزانی ئیلام به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چووبوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *