11
له ڕۆژانی ڕابردوودا، یه‌كه‌مین كێبه‌ڕكێی “شێعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی بۆ منداڵان” له شاری كرماشان و به به‌شداری منداڵانی چاوگه‌ش و شاعیری شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌ڕێوه چووه.
ئەو كێبهڕكێیە بە هەوڵی لقی “شێعر و ئەدەبیاتی كوردی” لە دامەزراوەی “دادگەر” و بە بەشداریی ٤٢ منداڵ و مێرمنداڵ لە پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ بەڕێوەچووه. ئەو كێبهڕكێیە بۆ دوو گرووپی منداڵانی كەمتر لە ٨ ساڵ و كەمتر لە ١٤ ساڵ بەڕێوەچووه و تێدا شاعیران “سەعید عەبادەتیان” و “ڕەزا جەمشیدی” شێعریان خوێندووه‌ته‌وه و براوەكان خەڵاتیان وه‌رگرتووه