پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ بۆ بێكاركردنی ده‌یان كرێكار

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ جه‌له‌سه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یان له‌گه‌ڵ شۆرای ته‌ئمیینی شارستانی شووش بڕیاریان داوه‌ ده‌یان كرێكاری قه‌راردادی ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌سه‌ر كار ده‌ر بكه‌ن.

به‌ وته‌ی چالاكانی كرێكاری، نزیك به‌ چوار هه‌زار كارگه‌ری قه‌راردادی له‌ شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ كار ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ شارستانی شووش، بڕیاری بێكاركردنی ١٥٠٠ كرێكاریان ده‌ركردووه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: كه‌عب عه‌میر نوێنه‌ری شاری شووش له‌ مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی له‌ پشت ئه‌و بابه‌ته‌وه‌یه‌ و ئه‌وان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌دا بێده‌نگ نابن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *