پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بێبه‌ش بوونی ٧٠٠ قوتابی له‌ شاری نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان لە خوێندن به‌هۆی داخستنی قوتابخانه‌كانیان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ناوچه‌ی گولده‌شتی شاری “نه‌جه‌ف ئاباد” سه‌ر به‌ پارێزگای ئیسفه‌هان، ٧٠٠ قوتابی به‌ هۆی داخستنی قوتابخانه‌كانیان، له‌ خۆێندن بێبه‌ش كراون.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٨ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه‌ له‌ كێشه‌دایه‌، به‌ڵام به‌ هۆی چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه‌كان، ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه‌ یه‌كجاری داخراون و قوتابیان بوون به‌ قوربانی گرژی و ئاڵۆزی نێوان به‌رپرسانی ناكارامه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *