پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی بەلووچ لە زیندانەکانی ڕژیم

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی بەلوچ و خەڵکی شارستانی جاسک، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دار نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عوسمان هوتی” تەمەن ٣٥ ساڵ، ڕێکەوتی ١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی یان ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *