پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر حێزبەکانی رۆژهەڵات

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٥ی خەرمانان، کۆماری ئیسلامی بۆ سێیەم جار پاش ڕاگەیاندنی بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە لایەن حیزبەکانی رۆژهەڵاتەوە، بە درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر حیزبەکان.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆرشگیرانی زەحمەتکێشانی کوردستان لە گوندی زەرگوێزەلە سەر بە پارێزگای سلێمانی، بۆ دووهەمین جار لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا، بەر پەڵاماری کۆماری ئیسلامی کەوتووە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئاستی زیانەکەن بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *