پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌وڵاوا و نه‌وسوود

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “ئیبراهیم سه‌جادی” خه‌ڵكی گوندی “كولجێ“ی سه‌ر به‌ شاری سه‌وڵاوا و “حه‌سه‌ن كه‌ریم پور” خه‌ڵكی گوندی “دزاوه‌ر“ی نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ له‌ بازگه‌ی پشكنینی شاری پاوه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *