20
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، شه‌ش چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له باكووری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له شاره‌كانی شڕنا‌خ و هه‌زه‌خ هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیا، ڕه‌مه‌زان كاراكاش هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی و چه‌تین دمیر هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لانیان له شاری ئه‌رزه‌ڕووم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گواستووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و شه‌ش كه‌سه ڕوون نییه.