پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مینا مه‌شهه‌دی مێهدی له‌ تاران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، مینا مه‌شهه‌دی مێهدی، فیلمساز و ئه‌كته‌ری سینه‌مای ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

حه‌سه‌ن نه‌قاشی هاوسه‌ری مینا مه‌شهه‌دی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوژینه‌كه‌ی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بڕیار بووه‌ هه‌مان ڕۆژ ئازاد بكرێت، به‌ڵام چاره‌نووسی به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *